کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارە بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٢ خەرمانان ٢٧٢١، ١١:٥٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارە بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ۲۱ی خەرمانانی ۲۷۲۱ (۱۲ی سێپتامبەری ۲۰۲۱)، کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەسووڵ کەریمی،۳۲ ساڵە و خەڵکی بانە، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر سنووری بانە، بە دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەسووڵ کەریمی لە سنووری "کوندەسوور"ی بانە و بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هیزە چەکدارەکانی ئیرانەوە تەقەی لێ کراوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە ئەمرۆ بە خاک سپێردرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە