کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٤:٤٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١ی شەوی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ژیان عەلی پوور تەمەن ٣٢ ساڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای بێتووشی سەردەشت کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژیان عەلی پوور لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری ناوچەی ئالان و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە. ئەم گوللە پشتی بە یەک گوللە پێکراوە و گولەکەش لە سینگیەوە هاتووەتە دەرەوە.

ژیان عەلی پوور خەڵکی گوندی بێژوێ سەر بە شاری سەردەشت و باوکی دوو منداڵ و برای هوشەمەند عەلی پوور بەندکراوی سیاسیی کوردە.

جێگای ئاماژەیە کە تەرمی ژیان عەلی پوور ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سەردەشت کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە