کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری شنۆ

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٣:٥٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩ *١٤ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شنۆ و لە شوێنێک بە ناوی ”گەلی گادەران“ دەستڕێژیان لە پۆلێک کۆڵبەر و کاسبکار کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ”عەزیز مەعرووفی“ کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە