کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری قەسری شیرین

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەق

١٣ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٨:٣٦

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٣ی دێسامبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئەرتەشی ئێران لە سنووری پەرویزخانی قەسری شیرین تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی  حەبیب ڕوستەمی تەمەن ٣٢ ساڵ کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئەرتەش لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لە حەبیب )حەق موراد) ڕوستەمی کردووە و گوللەیەک لە پشتی سەری دراوە.

حەبیب ڕوستەمی کە باوکی دوو منداڵە و یەکێک لە پێڕەوانی ئایینی یارییە، خەڵکی گوندی “فەرمانشا” و دانیشتووی شاری قەسری شیرین بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە