کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٤ خەرمانان ٢٧٢١، ١٢:٢٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٥ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانەکانی سنووری  حاجی عومران و لە شوێنێک بە ناوی"شینکێ" سەر بە شاری پیرانشار، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە "محەمەدخالید عەبدوڵڵازاده" تەمەن ٤١ ساڵ ڕایگەیاندووە.

محەمەد خالید عەبدوڵڵازاده باوکی دوو منداڵ بووە و هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە