کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران

هەنگاو: کۆلبەرێکی دیکە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی چاڵدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٤ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١١:١٧


هەنگاو: کۆلبەرێکی دیکە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی چاڵدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ١٣ی جۆزەردان ٢٧٢٠ (٢ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری چاڵدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چاڵدێران وێڕای پشتراست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “سەجاد دالایی میلان” کوڕی حەبیب و خەڵکی گوندی“مسجدلوو” ڕاگەیاند.
ئەو کۆڵبەرە لە نزیکەوە و بە بێ ئاگادارکردنەوە دراوە بەر دەستڕێژی گولە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ئەمساڵ، ١٢ کۆڵبەر کوژراون و ٢٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون کە ٩١.٥٪ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە