کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

هەنگاو؛ کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٣ خەرمانان ٢٧١٩، ١٤:٠٥

 

هەنگاو؛ کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە و لە نزیک گوندی سەرتەزێن دەستەیک کۆڵبەریان دەوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کوژراوە" سەلام ئەمینی“ خەڵکی گوند نەنۆڕی بانە ڕاگەیەندراوە. ناوبراو باوکی منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بووە و ژنەکەشی دوو گیانە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە