کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٣ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٥:١٥


هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.


هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”شێخە ئەحمەدپووڕ“ خەڵکی گونی مەنیجانی سەر بە بەخشی نەمشیری بانە ڕاگەیاندووە.


ئەو کۆڵبەرە لە سنوورەکانی گوندی بڕوێشکانێ کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و کوژراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە