کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شنۆ

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە سنوورەکانی شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٢:٢٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە سنوورەکانی شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، چەکدارانی ئێران لە سنووری کێلەشینی شنۆ تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە ”محەمەد خەمی زادە“تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی یوونێس خەڵکی سەڵماس ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژدا لانیکەم ٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە