کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنورەکانی پیرانشار

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٣:٠٣

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی پێنج شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری حاجی عومران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی تەقەی ئە هێزانەوە، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی “کامران بەیانەک” کوڕی مستەفا کوژراوە، کامران سەڵت بووە چەند ساڵ پێش باوکیشی لە دەست داوە.

 بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم ٢  کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە