کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە چالدێران

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت.

٢٩ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٢٥

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، شەوی ڕابردوو پێنج شەممە (٢٨ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٩ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی جێگیری لە پایگای قورخ لەرمیشەی گوندی وەکیل سەر بە شاری چالدێرانی پارێزگای ئورمیە، پۆلێک لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بە دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری چالدێران ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی ”حەکیم حەیدەرانلوو“ ڕاگەیاندووە کە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە تەنیا لە سنووری پارێزگای ئورمیە ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە