کوژرانی ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەتێکەچوونی چەکدارانی ئێرانی و کاسبکارانی کورد

هەنگاو:بەرپرسی ناوەندی بەرگری لە قاچاخی کەل و پەلی شاری قەسری شیرین لە پارێزگایی کرماشان،

١٨ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٣:٥١

 

هەنگاو:بەرپرسی ناوەندی بەرگری لە قاچاخی کەل و پەلی شاری قەسری شیرین لە پارێزگایی کرماشان، لە کاتی ڕاوەدوونانی چەند کاسبکاری کورد، کوژراوە و لەم پەیوەندیەدا دوو هاوڵاتی کورد دەستبەسەر کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە حکومەتییەکانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە (١٦ خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ٥ ئاڤریلی ٢٠١٨) بەرپرسی ناوەندی بەرگیر لە قاچاخی کەل و پەلی شاری قەسری شیرین لە کاتی ڕاودووانی کاسبکارانی کورد و تێکهەڵچوون لە گەڵیان کوژراوە.

ناسنامەی ئەو ئەفسەرە ستوان یەکەم”ئەیوب ئیسلامی نیا” ڕاگەیندراوە کە لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ چەند کاسبکاری کورد کوژراوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرهەنگ موحەممەد ئاموویی، جێگری ئینتزامی پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاندووە کە دوو کەسیان لەم پەیوەندیەدا دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا ناسنامەی ئەم دوو هاووڵاتیە بۆ “هەنگاو”  و باقی سەرچاوەکانی دیکەی هەواڵ ڕوون نەبووەتەوە.

بە پێی قسەی خەڵکی ناوچەکە، ئەم دەرەجەدارەی حکومەتی ئێران، بێجگە لە ئازاری کاسبکارن و کێشەی زۆریشی بۆ خەڵکی ناوچەکەش دروست کردوە و ئازاری خەڵکی داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە