کوژرانی ٤ ئەندامی سپای پاسداران لە شاری بانە

هەنگاو: گروپێکی چەکداری نەناسراو لە شاری بانە هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سپای پاسداران و لانیکەم ٤ ئەندامی سپای پاسداران کوژران.

٢٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢١:٢٤

 

هەنگاو: گروپێکی چەکداری نەناسراو لە شاری بانە هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سپای پاسداران و لانیکەم ٤ ئەندامی سپای پاسداران کوژران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، کاتژمێر ٨ی شەوی پێنج شەممە (٢٥ی گەلاوێژی ٢٧١٨ /١٦ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا لانیکەم ٤ پاسدار کوژراون.

کوردستان میدیا، ماڵپەڕێ فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە، کە ئەو ئۆتۆمبێلە لە ڕێگای ”بەردەبووک“ی بانە کەوتووەتە بەر پەلاماری چەکدارانی نەناسراو.

ئەو حیزبە لە هێرشبەرەکان وەکوو چەکداری نەناسراو ناوی بردووە و ڕایگەیاندووە کە زانیاری زیاتر دواتر بڵاو دەکەینەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە