کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە سەوڵاوا

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران لە سەوڵاوا بە دەستی کەس یان کەسانێکی نەناسراو کوژرا.

١٦ خەرمانان ٢٧١٩، ١٩:٤٦

 

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران لە سەوڵاوا بە دەستی کەس یان کەسانێکی نەناسراو کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو  بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ١٥ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٦ی سێپتامبری ٢٠١٩)، ئەندامێکی سپای پاسداران لە گوندی زکریانی سەوڵاوا بە دەستی کەسانێکی نەناسراو کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا ناسنامەی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی ”مەنسوور ئەمین زادە“ کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی زکریانی سەوڵاوا ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ گرووپ و حیزبێک بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی بە ئەستۆ نەگرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە