کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە دەستی مێردەکەی سووتێندرا

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ کە ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو، بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا.

٤ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٠٩:١٣

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ کە ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو، بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕیبەندانی ٢٧١٩ (١٩ی فێوریەی ٢٠٢٠)، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”کەوسەر گوڵ سوغانلوو“ کە ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو، لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردراوە و لەئاکامدا گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەوسەر گوڵ سوغانلوو، لەلایەن هاوژینەکەی بە ناوی فەرزاد ئەحمەدی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی پیرانشار کوژراوە و بنەماڵەی ئەحمەدی سەرەتا وایان بڵاو کردووەتەوە کە ناوبراو خۆی سووتاندووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، دوای جوار ڕۆژ دەرکەوتووە کە کەوسەر لەلایەن هاوژینەکەیەوە سووتێندراوە و ڕۆژی ڕابردووش تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادوەریی شاری ئورمیە گواستووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەشەممە، لاوێکی خەڵکی کرماشان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە خەسوو و خەزوورەی پێشووی خۆی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە