کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ دوای دەمەقاڵە لەگەڵ باوکی، خۆی کوشت

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە هۆی دەمەقاڵە لەگەل باوکی هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٣:٣٥

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە هۆی دەمەقاڵە لەگەل باوکی هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی دووشەممە (٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٨ی فێوریەی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی بە ناوی ”زەینەب ئازادی“ کە خەڵکی بەخشی ”پەهلە“ سە ربە شاری دێهلۆڕانی پارێزگای  ئیلام بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، زەنەب دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەگەڵ باوکی بە ناوی ”عەلی حەسەن“ بووەتە دەمەقاڵێی، خۆی کوشتووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە زەینەب لە کاتێکدا کە باوکی لە حەمام بووە، بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ (کەمتر لە دوو مانگ) لانیکەم ٥ کچی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە