کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە سەلاسی باوەجانی خۆی کوشت

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی خۆکوشتنی منداڵان و مێرمنداڵان لە شارەکانی کوردستان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە سەلاسی باوەجانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٤:٥٩

 

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی خۆکوشتنی منداڵان و مێرمنداڵان لە شارەکانی کوردستان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە سەلاسی باوەجانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕؤ دووشەممە (٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە یەکێک لە گوندەیانی سەلاسی باوەجانی کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵەی ”هدیە ڕوستەمی“ کچی ”کاکە موراد“ و دانیشتووی گوندی ”قەلە ڕەش“ ڕاگەیاندووە.

ئەو کچە لاوە بە هۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگای بەکارهێنانی چەکی ڕاو (تاپڕ) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٥ مێرمنداڵی کورد لە شارە جیا جیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە