کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە پاوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی پاوە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٣ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٢٠:٥٢


هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی پاوە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٣٠ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی پاوە بە ناوی ”شیلان شەبڕەنگ“ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیلان شەبڕەنگ خەڵکی هەجیج و دانیشتووی شاری پاوە بووە و بە هۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦ کچی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی جوانڕۆ، پاوە، شنۆ، هەلیلان و بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە