کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی دیکە لە سنە خۆی کوشت

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سنە بە هۆی کێشە لەگەڵ زڕدایک و لێدانی لەلایەن باوکیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٠:٣٤

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سنە بە هۆی کێشە لەگەڵ زڕدایک و لێدانی لەلایەن باوکیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی ”ئارەنان“ سەر بە شاری سنە بە ناوی ”زیلان ئەحمەدی“ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیلان ئەحمەدی لەگەڵ زڕدایکی دەمەقاڵەی بووە و دواتر لەلایەن باوکیەوە لێی دراوە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە خۆی هەڵواسێت.

ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەر (٤ی ئۆکتبر)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی دیکە لە گەڕەکی نایسەری سنە بە ناوی ”ئارینا مورادی“ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە