کچێکی خەڵکی جوانڕۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: دوای خۆپێشاندانەکانی شاری جوانڕۆ کچێک بە تۆمەتی هەڵگرتنی فیلم لە خۆپێشاندانەکان دەستبەسەر کراوە.

١٦ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٥:٠٧

 

هەنگاو: دوای خۆپێشاندانەکانی شاری جوانڕۆ کچێک بە تۆمەتی هەڵگرتنی فیلم لە خۆپێشاندانەکان دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵیان بە ناوی ”نادیا سوبحانی“ کچی محەمەد دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نادیا سوبحانی بە تۆمەتی هەڵگرتنی فیلم لە خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، بەدواداچوونی بنەماڵی سوبحانی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ پێیانی ڕاگەیاندووە کە کچەکەیان دوای دەستبەسەر کران بۆ شاری سنە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە