کچێکی ٢٠ ساڵان لە دیواندرە خۆی هەڵواسی + ئامار

هەنگاو: کچێکی گەنجی خەڵکی دیواندەرە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢٧ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٢:٤٨

 

هەنگاو: کچێکی گەنجی خەڵکی دیواندەرە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵان خەڵکی ئاوایی “مەوێ”ی سەر بە شاری دیواندەرە لە ڕۆژی (٢٥ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ١٥ ژوئەن ٢٠١٨) گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری دیواندەرە ناسنامەی ئەم کچەی  “مەهین مورادی” ڕاگەیاندووە.

ئەم کچە گەنجە، هەینی حەوتووی ڕابردوو بە هۆی کێشەی بنماڵەییوە و لەرێگەی خۆ هەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە، ٢٦ی جۆزەردان پیاوێکی میانساڵ لەشاری سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوو ٣ کچ لە دیواندەرە کۆتاییان بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە