کچێکی ١٧ ساڵە بە هۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار، بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٣:٤٧

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار، بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە (١٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی ”مەرزیە بایزیدی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەرزیە بە هۆی هەژاری خۆی هەڵواسیوە.

شەوی ڕابردووش کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شنۆ بە ناوی شیوا شەعبانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە