خۆکوشتنی کچێکی ١٧ ساڵە دوو مانگ دوای بەشوودانی

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە ئورمیە تەنیا دوای دوومانگ لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٣:٣٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە ئورمیە تەنیا دوای دوومانگ لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٥ی فێوریەی ٢٠٢١)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “هیدیە نیک سیرەت” خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هکاری خۆکوشتنی ئەم کچە ١٧ ساڵەیە نەزانراوە، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی هیدیە سکاڵایان لە سەر بنەماڵەی هاوژینەکەی تۆمار کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیدیە نیک سیرەت خەڵکی گوندی “جوجهی” ناوچەی سۆما و دانیشتووی گەڕەکی ئیسلام ئاوای ئورمیە بووە و دوو مانگ پێش ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.

نەبوونی پشتوانیی یاسایی و قەدەغە بوونی ڕاشکاوانەی هاوسەرگیریی مناڵان لە یاساکانی ئێراندا بووەتە هۆی قورستر بوونی هاوسەرگیریی زۆرەملێ بۆ مناڵانی ئێران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە