کچێکی ٢٠ ساڵە لە سەرپێڵی زەهاو لەژێر ناوی شەرەف کوژرا

هەنگاو: لە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، کچێکی لاو بە دەستی براکەی کوژرا.

١١ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٥:٢٧

 

هەنگاو: لە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، کچێکی لاو بە دەستی براکەی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٣٠ی مارسی ٢٠٢٠)، کچێکی لاوی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە گەڕەکی تازاوای ئەو شارە بە دەست براکەی کوژرا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەرپێڵی زەهاو ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ٢٠ ساڵانەی ”پەروانە پاڵانی“ ڕاگەیاندووە کە بە دەستی براکەی بە ناوی ”خەلیل“ خنکێندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە پروانە لە ژێر ناوی شەرەف و بە دەستی براکەی کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە