کچێکی ١٣ ساڵە لە کرماشان خۆی کوشت

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:٤٣

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢١٩)، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی ”پەرەستوو ڕەزایی“ لە گەڕەکی مەسکەنی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەرەستوو ڕەزایی بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٤ کچی ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە