کچێکی لاو بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لە گەیشتن بە خۆشەویستەکی، خۆی کوشت

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی شاری سیلوانای ئورمیە بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کوڕە

٥ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٠:١٣

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی شاری سیلوانای ئورمیە بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کوڕەی کە خۆشی دەویست، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەزبەری ٢٠١٩ (٢٧ی سێپتامبری ٢٠١٩)، کچێکی لاوی خەڵکی سیلوانا بە ناوی ”پەیدا مەجیدییان“ لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو کچە لاوە لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، پەیدا کەسێکی خۆش ویستووە و ئەو کەسەش دوو جار چووەتە خوازبێنی ، بەڵام لەلایەن بنەماڵەکەیەو ڕێگری لێکراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، باوکی پەیدا بە ناوی ”شەریف“ ئەمڕۆ لە سەر ئەو بابەتە ناوبراوی داوەتە بەر لێدان و کوتان و ئەویش هەر بەو هۆیەوە خۆی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە