کچێکی مەهابادی لە کاتی کار کردن گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی مەهاباد لەکاتی کاری کشت و کاڵی و بە هۆی گیر خواردنی لەچکەکەکی بە گەردانی تراکتۆرەوە، گیانی لەدەست دا.

١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١١:٥٠

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی مەهاباد لەکاتی کاری کشت و کاڵی و بە هۆی گیر خواردنی لەچکەکەکی بە  گەردانی تراکتۆرەوە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) کچێکی گەنجی خەڵکی ئاوایی ”مەرانە“ی مەهاباد، بە ناوی ”سەبا محەمەد پور ئەقدەم“ لە کاتی کاری کشت و کاڵی و بە هۆی گیر کردنی لەچکەکەی بە دوەری گەردانی تراکتۆرەوە دەست بە جێ گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەو کچە ٢٨ ساڵانە، گوازراوەتە پزیشکی یاسایی مەهاباد و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە