کچێکی کامیارانی پێش زەماوەندەکەی خۆی کوشت

هەنگاو: کچێکی لاو خەڵکی ئاواییەکی سەربە شاری کامیاران، یەک حەوتوو پێش زەماوەندەکەی، بە هۆی لێدانی لەلایەن باوک و براکەیەوە، .

٢٦ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٢:٤٤

 

هەنگاو: کچێکی لاو خەڵکی ئاواییەکی سەربە شاری کامیاران، یەک حەوتوو پێش زەماوەندەکەی، بە هۆی لێدانی لەلایەن باوک و براکەیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ١٥ی ژوئەنی ٢٠١٩)، کچێکی لاوی خەڵکی ئاوایی چیابراڵە سەربە شاری کامیاران بە ناوی “ڕووپاک حەیدەری”، لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، ڕووپاک دەزگیراندار بوە بڕیار بووە هەینی داهاتوو زەماوەند بکات، بە ڵام بە هۆی لێدانی لەلایەن باوک و براکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو،  لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە، ٥ ژن و کچێک لە شاری کامیاران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە