کچێکی کورد لە سەقز بە تۆمەتی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان حوکمی لێدانی قامچیی بەسەردا سەپا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لەو کچە کوردانەی کە دوای پرۆسەی رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بۆ دەربڕینی خۆشی و شادی هاتبوونە سەر ش.

٢٣ جۆزەردان ٢٧١٨، ١١:٣٩

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لەو کچە کوردانەی کە دوای پرۆسەی رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بۆ دەربڕینی خۆشی و شادی هاتبوونە سەر شەقام، حوکمی لێدای قامچیی بۆ بڕایەوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، دادگای ئینقلابی شاری سەقز حوکمی لێدانی ٥٠ زەربە قامچی لە پێش چاوی خەڵک و غەرامەی ٤٠٠ هەزار تمەن پارەی بەسەر کچێکی خەڵکی ئەو شارە بەناوی "چینی ئاخر خوب" سەپاند.

چینی ئاخر خوب رۆژی ٤ی رەزبەری ٢٧١٧ و ڕۆژێک پاش ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

دادگای سەقز پێشتریش ۳ هاووڵاتیی دیکەی بەناوەکانی "زەمانە زێویە"، "منارە مەلا وەیسە" و ئەیوب جەوانپوور" هەر کام بە تۆمەتی بەشداری لە شادی و خۆشیی دوای ریفراندۆمی باشوور بە ٥٠ قامچی ۱ ملیۆن و ۸٠٠ هەزار تمەن مەحکووم کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە