کچێکی ئیلامی بە هۆی هەژاری و ئەوەی کە نەیتوانی ناونووسی زانکۆ بکات خۆی هەڵواسی

هەنگاو: لە ئەنجامی پەرە گرتنی هەژار و کێشە کۆمەڵاتییەکان لە ئێران و پەرە گرتنی رەوتی خۆکوژی، دوو کچی لاو لە ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢٨ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٢:٣٩

 

هەنگاو: لە ئەنجامی پەرە گرتنی هەژار و کێشە کۆمەڵاتییەکان لە ئێران و پەرە گرتنی رەوتی خۆکوژی، دوو کچی لاو لە ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، حەفتەی رابردوو کچێکی تەمەن ۱۷ ساڵ بەناوی "مریەم عەینی" کچی موراد و خەڵکی "هیلیلان" سەربە پارێزگەی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم عەینی خوێندکاری زانکۆ بووە و بەهۆی هەژاری و نەبوونی توانایی مادی بۆ دابین کردنی تێچووی زانکۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە هێناوە.

هەروەها رۆژی رابردوو (۲۷ی بانەمەر/۱۷ی مای) کچێکی دیکەی تەەن ۱٦ ساڵ و خەڵکی هیلیلان" سەربە ئیلام کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە ئیلام ناسناوی ئەو کچە تەمەن ۱٦ ساڵەیەی سەحەر محەمەدی راگەیاندووە، کە لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

پارێزگەی ئیلام سەرەڕای هەوونی دەیان پاڵاوگە و کانگەی نەوتیلە ئەنجامی هەڵاواردن لەلایەن حکوومەتەوە بە یەکێک لە هەژارترین پارێزگەکان دادەندرێ و ساڵانە زۆرترین ئاماری خۆ کوژیی تێدا تۆمار دەکرێ.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو لاویکی دیکەی خەڵکی ئورمیە لە گەڕەکی ئیسلام ئاوا کە هەتا ئێستا ناسننامەی نەناسراوە بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسییوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە