کچە خوێندکارێکی ڕشتەی پزیشكی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: تەرمی کچە خوێندکارێکی ڕشتەی پزیشکی خەڵکی شنۆ کە دوو رۆژ پێش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، لە ماڵەکەی دۆزرایەوە.

٧ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٩:٤٨

 

هەنگاو: تەرمی کچە خوێندکارێکی  ڕشتەی پزیشکی خەڵکی شنۆ کە دوو رۆژ پێش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، لە ماڵەکەی دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢٧ی ژانویەی ٢٠١٩) کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شنۆ بە ناوی “پەریسا رەوندی” کچی ئەیوب لە ماڵەکەی لە کۆمەڵگەی کوردستانی شاری شنۆ ، دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، پەریسا خوێندکاری پزیشکی زانکۆی ئورمیە بووە و دوو رۆژ پێش بە هۆی خەمۆکی لە ڕێگەی دەرزی لەخۆدان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پەریسا دوو جاری دیکە هەوڵی خۆکوشطنی داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە