کچە خوێندکارێکی کورد دوای دەستبەسەر کران تەرمەکەی بە سووتاوی ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە

هەنگاو: دوای دە ڕۆژ لە ون بوونی مریەم فەرەجیم چالاکی خوێندکاری کوردی دانیشتووی کەرەج، پۆلیسی کەرەج بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە بە مەبستی ناسینەوەی .

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٩:١٢

 

هەنگاو: دوای دە ڕۆژ لە ون بوونی مریەم فەرەجیم چالاکی خوێندکاری کوردی دانیشتووی کەرەج، پۆلیسی کەرەج بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە بە مەبستی ناسینەوەی تەرمی سووتاوی کچەکەیان سەردانی ئەو ئیدارەیە بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، پۆلیسی کەرەج بە منەماڵەی فەرەجییان وتوو ەکە تەرمی مریەممان دۆزییەتەوە و پزیشکی یاسایاییش بە وەرگرنی DNA لە باوکی ناوبراو، پشتڕاستی کردووەتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەرەجی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو زانیاریانە بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە بنەماڵەی مریەم ئێستا لەباری دەروونییەو ەلە دۆخی شپرزەدان و حازر نین کە بە مەبستی بینینی ئەو تەرمە سووتاوە سەردانی پزیشکی یاسایی کەرەج بکەن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە پۆلیس بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە تەرمی مریەم بە سووتاوی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزراوەتەوە.

بنەماڵەی مریەم فەرەجی ڕایان گەیاندووە کە کچەکەیان لەگەل هیچ کەسێک کێشەی تاکەکەسی نەبووە و سوورنن لەسەر ئەوەی کە مریەم لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە کە نزیکە لە بنەماڵەی فەرەجی لە درێژەدا وتی ئەگەر ئەو تەرمە سووتاوە تەرمی مریەم بێت، ئەوا بەرپرسیاریتی کوشتنی ناوبراو دەکەوێتە ئەستۆی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران.

پێشتر هەنگاو بڵاوی کردبوویەوە کە رۆژی پێنج‌شەمە (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨/ ٥ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کەرەج کچه چالاکی مەدەنی و خوێندکاری کوردیان بەناوی مریەم فەرەجی دەستبەسەر کردووە.

مریەم فەرەجی تەمەن ٣٣ ساڵ و خوێندکاری رشتەی پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان و بەرپرسی بەشی دارایی دامەزراوەیەک لە شەهریاری کەرەج بووە کە رۆژی ١٢ی  بەفرانبار هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان بەدژی حکومەت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەستبەسەر و لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین راگیرابوو.

دانیشتنی دادگایی کردنی لە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەحمەدزاده بەڕێوەچوو، کە بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری و هەروەها رێگری کران بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە چوونە دەرەوەی بۆ ئێران حوکم درا.

مریەم فەرەجی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاوی کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەجە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە