کۆدار، گیان لە دەست دانی گریلایەکی لە ئورمیە پشتڕاست کردەوە

هەنگاو: دوای دەڕۆژ لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان ئورمیە و شنۆ، یەکینەکانی پاراستنی ڕؤژهەڵاتی کوردستان گیان لە دەست د

٢١ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:٣٣

 

هەنگاو: دوای دەڕۆژ لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان ئورمیە و شنۆ، یەکینەکانی پاراستنی ڕؤژهەڵاتی کوردستان گیان لە دەست دانی گریلایەکیان لە ئەنجامی ئەو تێکهەچوونەدا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیەندراوێک کە یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ی ر ک) باڵی سەربازی کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لە ئەنجامی تێکهەچوونێکی چەکداری لە گەلیی قاسملوو گریلایەکی خەڵکی کامیاران بە ناوی ”هێمن قەمەری“ گیانی لە دەست داوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە گوندی نژدرێی سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری هاتووەتە ئاراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە