کۆدار گیان لەدەست دانی دوو ئەندامی ڕێبەریی خۆی لە کامیاران پشتڕاست کردەوە

هەنگاو: کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک گیان لە دەست دانی سێ ئەندامی

٢٤ خەرمانان ٢٧١٨، ١٩:٠٤

 

هەنگاو: کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک گیان لە دەست دانی سێ ئەندامی خۆی کە دوو کەسیان ئەندامی ڕێبەریی ئەو حیزبە بوون، پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ئەو ڕاگەیندراوە کە لە فورات نیوز بڵاو کراوەتەوە، گیان لە دەست دانی ئەو سێ گریلایە لە تێکهەڵچوونی حەفتەی ڕابردووی نزیک سنە پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (١٦ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٧ی سێپتامبری ٢٠١٨)، گرووپێکی گریلاکانی پژاک لە ناوچەی ”پیرباخ“ی کامیاران کەووتەنەتە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا ٦ گریلا گیانیان لە دەست داوە.

پژاک تەنیا ناسنامەی سێ کەس لەو کەسانەی کە گیانیان لەدەست داوە بڵاو کردەووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ جەماڵ ڕەحمانی، خەڵکی کامیاران و ئەندامی ئەنجومەنی  ڕێبەریی کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

٢ـ  رەئووف ئیبراهیمی خەڵکی سنە و ئەندامی ڕێبەریی کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

٣ـ شەریف ئەمینی خەڵکی سەردەشت

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تەرمی ئەو ٦ گریلایە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بۆ سنە گوازراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە