کۆچ پێکردنی زۆرەملێی دانیشتووانی شەش گوندی سنووریی سەردەشت تاوانە دژی مرۆڤایەتی

کۆچ پێکردنی زۆرەملێی دانیشتووانی شەش گوندی سنووریی سەردەشت تاوانە دژی مرۆڤایەتی

15:56 - 25 September 2020

 

بە پێی ئەو بەڵگانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە دانیشتووانی شەش گوندی سەرسنووریی سەردەشت بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی دەبێ گوندەکانیان چۆڵ بکەن.

لە رۆژانی رابردوودا هەنگاو زانیویە کە هێزەکانی سەرسنووری سەردەشت بە دانیشتووانی ئەو شەش گوندەیان راگەیاندووە کە بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی، شوێنی ژیانیان لە هێڵی سووری سەرسنوورە و دەبێ بە خێرایی ئەو گوندانە چۆڵ بکەن.

شایانی باسە کە دابەشکردنی ناوچەی سنووری بۆ زەرد و سوور تەنیا بڕیارێکی ئەمنییەتییە و هیچ یاسایەکی پەسندکراو لەم بارەوە بوونی نیە. بە پێی یاسایی بنەڕەتیی ئێران بابەتی پێوەندیدار بە سنوورەکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پارلمان و ئەویش لە ژێر هەلومەرجێکی زۆر تایبەت دایە. 


پێویستە بوترێ کە بابەتی لەم شێوەیە وەکوو کۆچ پێکردنی زۆرەملێ دێتە ئەژمار کە لە بەڵگەنامەکانی مافەکانی مرۆڤدا بە تەواوی رەد کراوەتەوە و تەنانەت لە مادەی ٧ی ئەساسنامەی دیوانی نێودەوڵەتی سزاکان، وەکوو تاوان دژی مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار.