١٥ کۆڵبەری سەردەشتی حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ١٢٥ میلیۆنیان بەسەردا سەپا + بەڵگە

هەنگاو: دادگای شۆڕشی سەردەشت ١٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارەی بە تۆمەتی قاچاقی مەشرووب بە پێبژاردنی پارە و بەندکران مەحکووم کرد.

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٠٠:١٩

 

هەنگاو: دادگای شۆڕشی سەردەشت ١٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارەی بە تۆمەتی قاچاقی مەشرووب بە پێبژاردنی پارە و بەندکران مەحکووم کرد.

بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەردەشت بە سەرۆکایەتی عەلی ڕەزا عەباسپوور، ڕۆژی دووشەممە (٣٠ی ڕەزبەری ٢٠١٨ / ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، ١٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارەی سەرجەم بە ٩ ساڵ و شەش مانگ بەندکران و پێبژاردن ١٢٥ میلیۆن پارە مەحکووم کرد.

 

ئەو حوکمانەی کە لەلایەن دادگاوە سەپێندراوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ کەماڵ عەلیزادە کوڕی کەریم، مەحکووم بە پێبژاردنی یازدە میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن و ١٠ مانگ بەندکران.

 ٢ـ جەماڵ ڕەحیمی کوڕی عەزیز، مەحکووم بە پێبژاردنی یازدە میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن و ١٠ مانگ بەندکران.

٣ـ محەمەد ڕەحیمی کوڕێ سەلیم، مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و شەشەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ بەندکران.

٤ـ   ڕەزا سەحرانەوەرد کوڕی محەمەدڕەزا، مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و شەشەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ بەندکران.

٥-زانیار حاجی خەلنی کوڕی ڕەحمان، مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و شەشەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ بەندکران.

٦ـ مستەفا عەزیز زادە کوڕێ قادر،  مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و شەشەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ بەندکران.

٧ـ سدیق فەقی حەسەن پوور ،  مەحکووم بە پێبژاردنی هەشت مییلیۆن و شەسەد و چل هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.

٨- لوقمان ئاتەش کوڕی محەمەد ئەمین، مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و شەشەد و هەشتا هەزار تمەن و هەشت مانگ بەندکران.

٩ـ ئومید قوربانی زادە کوڕی ئیبراهیم، مەحکووم بە پێبژاردنی بڕی پێنج میلیۆن و حەفسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.

١٠ـ یوسیف قوربانی زادە کوڕێ ئیبراهیم،  مەحکووم بە پێبژاردنی بڕی پێنج میلیۆن و حەفسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.

١١ـ  کەیوان ئەڵڵامورادی کوڕی حەسەن،مەحکووم بە پێبژاردنی بڕی پێنج میلیۆن و حەفسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.

١٢ـ زانیار زارعی کوڕی عەباس، مەحکووم بە پێبژاردنی بڕی پێنج میلیۆن و حەفسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.

١٣ـ سابر یەحیاپووڕ کوڕی مستەفا، مەحکووم بە پێبژاردنی بڕی پێنج میلیۆن و دویست و هەشتا هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.

١٤ـ شۆڕش پادەرشی کوڕی محەمەد ئەمین،مەحکووم بە پێبژاردنی یازدە میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن و ١٠ مانگ بەندکران.

١٥ـ سدیق ژاڵە کوڕی عەبدوڵڵا،  مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و دویست هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.

 

ئەو حوکمە بە شێوەی حزووری پێیان ڕاگەیاندراوە و هەتا ٢٠ ڕۆژ دوای حوکمەکە دەتوانن تانە لەو بڕیارەی دادگا بدەن و سکاڵا لای دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە تۆمار بکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە