کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە شاخ تووشی خوێنبەربوونی مێشک بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بووە.

٣ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٣:٣٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار  ببوو و باری تەندروستی ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢٢ی فیوریەی ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دەڵەمەرز سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە (کوردستان) بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار و ئێستا لە ژیر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە ”سەیوان سێفی“ ڕاگەیەندراوە کە بە هۆی خوێن بەربوونی مێشک باری تەندروستی ناجێگیرە

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەیوان بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بە کۆپتەر ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی بێعسەت ڕاگیراوە و لەژێر چاوەدێریی چڕی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە