کۆڵبەریک و کاسباکرێک لە چالدێران و مەهاباد بریندار کران

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی چاڵدێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیە و کاسبکارێکی مەهابادیش بەتەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوون.

١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٠:٥٦

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی چاڵدێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیە و کاسبکارێکی مەهابادیش بەتەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٩ی خەزەڵوەر ٢٧١٨/ ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە سنووری چاڵدێران تەقەیان لە کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەو ناوچە کردوە و بە تووندی بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە”حەمید برووکی میلان“ ڕاگێندراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری وان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، ئۆتۆمبیلی کسابکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “خالید” خەڵکی ئاوایی بیتاس لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران، تەقەی لێ کراو و ناوبراو بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە