کۆڵبەریکی بەساڵاچوو بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو + وێنە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی پیرانشار بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە سەختی بریندار بوو.

٣١ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٢:٥٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی پیرانشار بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چواشەممە (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ١٨ی ئاوریکی ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی پیرانشار لە بەرزاییەکانی سنووری حاجی عومران بەربوویەوە و بریندار بوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسننامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٥٥ ساڵەی “محەممەد ڕەسووڵ ڕەحیم” ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە ٢٤ کاتژمێر دوای بەربوونەوە و لەحاڵێکدا دۆزراوەتەوە کە لاقی و سەری شکابوون.

ناوبراو ئێستا لە یەكێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە