کۆڵبەریکی بەساڵاچوو بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

٣١ جۆزەردان ٢٧١٨، ١١:٤٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە (٢٩ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ١٩ ژوئەن ٢٠١٨) کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو بە ناوی “عەزیز ڕەسووڵپور” ناسروان بە عەزیز ساردکەیی کوری خدر، لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە مەهابادیە لە سنووری سەردەشت تووشی ئەم رووداوە بووە و پێش لە گەیاندنی بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەزیز ڕەسووڵپور خێزاندار و باوکی پێنج منداڵە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە