کۆڵبەرێکی ١٧ ساڵە لەسەرما ڕەق هەڵات، لە ٥٠ ڕۆژدا ٥ کۆڵبەر ڕەق هەڵاتوون

هەنگاو: مێرمنداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی شاری بانە بە هۆی زوقم و سەرماوە ڕەق هەڵات.

١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٤:٤١

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی شاری بانە بە هۆی زوقم و سەرماوە ڕەق هەڵات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٩ی فیوریەی ٢٠١٩)، تەرمی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە سنووری نەنۆڕی بانە دۆزرایەوە کە بە هۆی زوقم و سەرماوە و گیانی لە دەست دابوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو نەخۆشخانەی بانەوە ئەو هەواڵەی پشتڕاست کرددوەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی نەزانراوە،.

هەنگاو لە چەندین سەرچاوەوە ئاگادار کراوە کە ئەو کۆڵبەرە خەڵکی ئورمیەیە، بەڵام هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بە دڵنیاییەوە ناتوانین بڵێین کە ناوبراو خەڵکی ئورمیە بووە یان شارێکی دیکەی کوردستان.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (لەماوەی ٥٠ ڕۆژدا) ئەمە پێنجەمین کۆڵبەری کوردە کە بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەست داوە.

وێنە هی ڕووداوێکی دیکەیە

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە