کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی سەردەشت ڕەق هەڵات + فیلم

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەردەشت بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست دا.

٢٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢١:٤٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەردەشت بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٢٦ی سەرماوەی ٢٧١٨ / ١٧ی مارسی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی دزەی مەرگەوەری ئورمیە بە ناوی ”شاکر پوور خالید“  لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەردەشت گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ڕایگەیاند کە ئەو کۆڵبەرە لە سنووری گوندەکانی ”بێتووش و دەرماناوێ“ و لە شوێنێک بە ناوی ”سەریدەروو“ ڕەق هەڵاتووە.

شاکر  ٢٩ ساڵان، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە، لانیکەم ١٠ کۆڵبەری کورد بە هۆی ڕووداوی سرووشتییەوە وەکوو سەرما، هەرەسی بەفر و بەربوونەوە لە چیا گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە