کۆڵبەرێک بریندار و چەکدارێکی ئێرانیش کوژرا

هەنگاو: بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاروانێکی کۆڵبەرانی بانە، کۆڵبەریک بە سەختی بریندار بووە و یەکێک لە ئەفسە

٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢١:٢٥

 

هەنگاو: بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاروانێکی کۆڵبەرانی بانە، کۆڵبەریک بە سەختی بریندار بووە و یەکێک لە ئەفسەرێکی هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانیش کوژرا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٦ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) هێزەکانی پایگای (بڕوێشکانی) شاری بانە، تەقەیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە سەختی بریندار بووە و یەکێک لە ئەفسەرانی هێزە ئینتزامییەکانیش کوژراوە.

 ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە (مەهدی ئەمینی)یە و بە سەختی لاقی بریندار بووە وهەروەها ناسنامە ئەو ئەفسەرەی کوژراوە “مستەفا عەبدولمەلەکی” خەڵکی قوروە ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی لە حالێکدا تەقەیان لەو کۆلبەرانە کردووە کە لە ەمودای چەند میتری ئەوان بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە