کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایی بە سەختی بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، بە سەختی بریندار بوو.

٩ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٠:٥١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٩ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٣١ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی تەتە بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ئەسعەد فەرەجی، خێزاندار و خەڵکی گوندی بارامئاوای شاری سەوڵاوا ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باری تەندروستی ئەسعەد فەرەجی ناجێگیر ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە