کۆڵبەرێک بە هۆی هەژاری خۆی هەڵواسی

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان بە هۆی هەژاری خۆی هەڵواسی.

٢٩ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٩:٥٧



هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان بە هۆی هەژاری خۆی هەڵواسی.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٧ی مەی ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێکی خەڵکی بەخشی شاهۆی ڕوانسەر بە ناوی ”ئەسغەر خوسرەوی“ تەمەن ٣٢ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ماوەیەک پێش لە هاوژنەکەی جیا بووەتەوە و دوو منداڵی هەبووە و بە هۆی هەژاری و بێکاری خۆی هەڵواسیوە.


یەکێک لە هاوڕێیانی ئەو کۆڵبەرە لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ڕۆژی ڕابردوو وەک باقی ڕۆژەکانی دیکە چووین بۆ شوێن ئەسغەر هەتا پێکەوە بڕۆین بۆ کۆڵبەری، بەڵام بینیمان خۆی هەڵواسیوە.


دە ڕۆژ پێش ئێستاش هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”جەلیل تایمورادی“ بە هۆی هەژاری خۆی هەڵواسیبوو.


ناوبراو خێزاندار، باوکی سێ منداڵ و دانیشتووی گەڕەکی کانی کووزەڵەی سنە بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە