کۆڵبەرێکی بریندار دوای ١٠ رۆژ گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت کە لە کۆتایی مانگی ڕابردووی زایینی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١٦ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٣:٣٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت کە لە کۆتایی مانگی ڕابردووی زایینی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران فیشەک بەر سەری کەوتبوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی دووشەممە ١٦ی بەفرانباری ٢٧١٩(٦ی ژانویەی ٢٠٢٠)، خدر بینەوا کوڕی محەمەد و خەڵکی سەردەشت کە ١٠ ڕۆژە پێش لەکاتی کۆڵبەری بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا.

خدر بینەوا خەڵکی ئاوایی دەرماناوێ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی بەفرانبار (٢٧ی دێسامبری ٢٠١٩)، لە سنووری کانی سێوی سەردەشت لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی محەممەد ڕەشیدزادە خەڵکی گوندی قەڵەڕەشی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە درانە بەر دەسڕێژ و محەمەد دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە لانیکەم ٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە