کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢٧ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٧:٠٩

 

هەنگاو: کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١٧ی مەی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران  لە سنووری بڕوێشکانێی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە یووسف ئەمینی خەڵکی گوندی نەنۆڕ ڕاگەیەندراوە.

یوسف ئەمینی کەمەری پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەرەیی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە