کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە کوژرا

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە کۆڵبەرێکی لاویان کردە ئامانج و گیانی لە دەست دا.

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٢٢:١٣


هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە کۆڵبەرێکی لاویان کردە ئامانج و گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی ”هادی خدری“ تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "کەریم ئاوا"ی ناوچەی زێویە گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە