کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەوڵاوا بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.

٧ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٤:١٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٢٧ی دێسامبری ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێک بە ناوی دانیال دەرزیان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشیکی ڕەوانەی بنکە دەرمانییەکانی شاری مەریوان کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە