کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەوڵاوا بەربوویەوە و گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەریکی گەنج لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری سەوڵاوا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ، گیانی لەدەست دا.

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١١:٤٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: کۆڵبەریکی گەنج لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری سەوڵاوا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ، گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١١ی فێوریەی ٢٠٢١) کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئارام جاتەن لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی “تەتە” لە سەر سنووری سەوڵاوا بە هۆی کەوتنە خوارەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خەڵکی ناوچەکە بۆ تەرمی ئەو کۆڵبەرەیان لە کوێستانەکانی تەوەوە بۆ مەریوان گەڕاندووەتەوە.

ئارام جاتەن خەڵی گوندی کانیسانانی سەر بە مەریوان، خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە